"ڕاوێژکاری، دەستنیشانکردن و چارەسەر"
ئەنجامدانی جۆرەها ڕاوێژکاری لە بواری نەزۆکی و ئامادەکاری بۆ سکپڕی بێ مەترسی، دەستنیشانکردنی کێشەکانی نەزۆکی لە ژنان و پیاوان، دەستنیشانکردنی نەخۆشییە بۆماوەییەکان و هەڵبژاردنی کرۆمۆسۆمی (خانەی سێکسی) تەندروست و بێ نەخۆشی بۆ پیتاندن و سکپڕی بێ مەترسی، هەروەها چارەسەری جۆرەها کێشەی نەزۆکی ژنان و پیاوان.
"نەشتەرگەری سحب (دەرهێنانی هێلکە)"
نەشتەرگەری سحب (دەرهێنانی هێلکە لە هێلکەدانی ژنان لە ژووری نەشتەرگەری)
"دەرهێنانی هێلکە"
دەرهێنانی هێلکە لەگەڵ دیاریکردنی ڕەگەز، پیتاندنی دەرەوەی منداڵدان (منداڵی بلووری - ICSI) و گواستنەوەی کۆرپەلە بۆ ناو منداڵدان دوای کاتی دیاریکراو.
"بەستن و هەڵگرتنی سپێرم، هێلکە و کۆرپەلە"
هەڵگرتنی سپێرم، هێلکە و کۆرپەلە بە پێی ژمارە و ماوەی داواکراوی نەخۆشەکان لە ڕێگەی بەستن لە سەنتەرەکەمان.
بۆچی نۆرینگەی مەسیحا؟
سەنتەری مەسیحا بۆ چارەسەری نەزۆکی و میزەڕۆ بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پسپۆڕی لە دەستنیشانکردن و چارەسەری نەزۆکی لە ژنان و پیاوان، نەشتەرگەرییە بچووکەکان، دیاریکردنی ڕەگەز، پیتاندنی دەرەوەی منداڵدان (IVF)، گواستنەوەی کۆرپەلە و پشکنینی کێشە بۆماوەییەکانی کۆرپەلە پێش چاندن دامەزراوە. بە بەکارهێنانی پێشکەوتووترین ئامێری سەردەم و ئامادەبوونی باشترین پسپۆڕانی ژنان و نەزۆکی، میزەڕۆ، ئەندرۆلۆژی، کۆرپەلەزانی و بۆماوەیی، سەنتەرەکە هەوڵدەدات بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشەکان بکات. نۆرینگەی مەسیحا بە پشتبەستن بە ئەزموونی سەرکەوتووی ستافی پزیشکی، ڕەچاوکردنی نرخی فەرمی وەزارەتی تەندروستی و کارکردن لەسەر بنەمای متمانە و ڕەزامەندی نەخۆش، هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە باوەڕپێکراوترین سەنتەرەکانی نەزۆکی لە پارێزگاکە و ناوچەکانی دەوروبەری.
پرۆفیسۆر مەحمود ڕەزا مورادی
پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ
دکتۆر نەوید بەهرەمەند موقەدەم
نەشتەرگەر و پسپۆڕی گورچیلە و میزەڕۆ، پسپۆڕی وردی ئەندرۆلۆژی
دکتۆر شاڕۆخ سەخائی
نەشتەرگەر و پسپۆڕی گورچیلە و میزەڕۆ
پرۆفیسۆر نەسرین جەلیلیانی
پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری ژنان، منداڵبوون و نەزۆکی
پرۆفیسۆر نەگین ڕەزاوەند
پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری ژنان، منداڵبوون و نەزۆکی
پرۆفیسۆر فەرەحناز کشاوەرزی
پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری ژنان، منداڵبوون و نەزۆکی
دکتۆرە تەراوەت فاخری
نەشتەرگەر و پسپۆڕی ژنان، منداڵبوون و نەزۆکی
دکتۆرە عاتفە تەهموری
نەشتەرگەر و پسپۆڕی ژنان، منداڵبوون و نەزۆکی
دکتۆرە سوهەیلا نانکەلی
نەشتەرگەر و پسپۆڕی ژنان، منداڵبوون و نەزۆکی
دکتۆرە ئەنیسەلدەولە نانکەلی
نەشتەرگەر و پسپۆڕی ژنان، منداڵبوون و نەزۆکی
دکتۆرە هومەیرا نوجومی
نەشتەرگەر و پسپۆڕی ژنان، منداڵبوون و نەزۆکی
ئەمساڵ!
| نەخۆشەکان | ڕاوێژکارییەکان | نەشتەرگەرییەکان | لەدایکبوونەکان |
| - | - | - | - |